تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەزەوی
بەزە، ڕوحم
بەزەیی
بزی، بەزە، ڕوحم
بەسات
هۆی کردنی کارێک
بە وەخت و کات
بەسام
جێ ترس، بەعەیبەت، بە هەیبەت، سامدار
بەستراو
بەند کراو، گرێدراو
زاوای بووک ناهومێدکەر کە گانی پێ ناکرێ
بەسترپێر
بترپێر، بەترپیر، سێ ڕۆژ پێش
بەستن
گرێ دان، شەتەکدان، بەند کردن
سەهۆڵ کردن، مەیینی ماست و ...
داخستن: دەرگاکە ببەستە
بەستنەوە
وەبەستن، قایم کردنی شتێ بە شتێکەوە
بەستوو
بەیەخ بووگ، هەوێن گرتوو
کوپەڵە
بەستۆڕە
چۆمێ کە لە هاوینا وشک دەکا
بەستیر
جۆرێ مافور و قاڵی
بەستە
ئەوەندە تێرا تەدکا
بەهرە، فایدە: چی تێدا بەستە نییە
دەسک، چەپک، باغە
سەربەند، گۆرانی سووکەڵە و بن بزێوکە
سەربە: فڵانکەس بەستەی ئاغاژنە
پەیوەند: کارەکە بەستە بە تۆیە
چەند شتی دەیەک جێ کراو یان پێکەوە بەستراو: بەستەجایی، بەستە سیغار، بەستەیەکم بۆ ناردی کەلوپەلی مناڵان بوو