تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەزبانە
ئاغزونە، سێر، ئاڵقە و زمانەی کەوش و قایشی پشت و....
بەرەزی
میوەی دڕکەزی، دڕوی پەرژین
بەرەماک
بێچووی بەرەڵدا دەگەڵ دایک کە بە ئازادی شیر دەمژێ و دایکی نادۆشن
بەرەماڵ
خانەدان، ماڵەگەورە، گەورەماڵ
بەرەمۆ
بێچووی ئاژەڵ کە دەم لەگوان ناکاتەوە و بە زۆر دووری دەخەنەوە
بەرەمێو
خشت و خاڵی ناو پلورەمێش
بەرەنگار
دەگژڕاچوو، ئاوقا: ئەو بەرەنگارم بوو، منیش بەرەنگاری بوومەوە
بەرەنگاری
بەرانبەری کردن، دەگژڕاچوون