تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەتۆکڵ
بریەتی لە قسەی بە هیما، قسەی زیپک و پلار
بەتین
بە گەرمایی خۆر یا ئاگر: ئاوری ژێر پۆلوان بەتینە
بەتیە
پارچەیەکی ناسکە بۆ عەبای هاوینە
بەتەر
خراپتر، خراوتر
بەتەماح
چاوچنۆک، تەما، تەماحکار
بەتەنگەوەبوون
بە گرنگ گرتن، خەم خواردن بۆ کارێ یا کەسێ: زۆر بۆ من بە تەنگەوە مەبە
بەتەوس
بەزیپک، قسەی بە پلار، بەتێکوڵ
بەتەڵەب
یەکسمی مێچکەی نێرخواز، بەفاڵ
بەجگە
بل، بەغەیرەز، جیا لە