تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرهەڵێخ
دیوارۆکەی بن دیواری شکست بۆتەوە نەتەپێ، پشتیوانە
بەروار
گەوە، ناوقەدی کێو
بەروال
بەراور
بەروان
سینگ پۆش، ئەو پارچەی لە وەختی کارا یان لە وەختی نان خواردنی مناڵان بە سینگەوە دەبەسترێ
بەروبوخچە
جلک و کەلوپەلی تایبەتی ژن: بەربوخچەی تێک ناوە، دەڕوا
بەروبێشکە
لانک بەکەلوپەلەوە، بێشکە و ئەسبابی بێشکە، دەرگوش و هەرتشتێن وێ
بەروش
بەشێکە ئاشێر دەیدا بە ئاشەوان
بەروو
دادڕاوی یەخە، پێسیر
پێشین، لەمێژ: لە زەمانی بەروودا
ئەبەم
بەروولە
خەیاری تازە گووراوی بە قەد قامک
داروکێکە دە ناو پاش بارە و دەستەندوودا
بەروەج
ئاسنێ کە تفەنگی لێ دروس دەکەن
بریەتی لە تفەنگ
بەرپاش
پشتەوڕوو، واژی
بەرەودواوە، بەرەوپاش