تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرسورکە
سیسرەی ناوماڵ وەک قاڵۆچە دەچێ
بەرسۆلینگ
سنگ بە خەنە: باڵدارێکە
بەرسینگ
سینەبەندی زین
بەرسینگە
بەرسینگ
بریەتی لە ناوقەد: بەفر بەرسینگەی بڕیبوو
پێش لێ گرتن و ڕێگەی دەرچوون بڕین: بەرسینگەی لێ بڕیمەوە
بەرسینە
سینەبەندی زین، بەرسینگ
بەرسێڵ
کولێرەی بە ساج برژاو
بەرشی
هاتەدەر، دەرکەوت
بەرشیەن
دەرکەوتووە