تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدەق
شەق و تورت و لەگەشە
کووتاڵی کەتیراوی
ساخ و بەدەماخ
بەدەمار
بەغیرەت، بەحوزم، مێرخاس
بەفیز و لەخۆبایی
بەر
سنگ و بەرۆک
میوەی دار و بێستان
تۆل، پز: بزنەکە بەری هاویشت
ژێر خواروو: لەبەر ماڵانەوە هات
پێش و پێشتر: بەرلە من چوو، لەبەر منەوە بوو
پۆشین، لەخۆ کردن: کەوام دەبەردا بوو
لا، تەرەف، ڕەخ: ئەوبەر موڵکی منە، ئەم بەرە زەوی خاڵمە
ڕادە و ئەندازەی بارست: ئەم کووتاڵە بەری تەسکە، بەریان نییە، بەڵام بەری ئەستوورە
بەرد، کوچک، تەوەن
گوللەی چەکی ئاگرین
پیلی وشکی چرا دەستی و ڕادیۆ
ئاسەڕ: کەواکەت بەری هەیە یان بێ بەرە؟
دەرگا، دەری
بەرهەڵدا و ئازاد: لە زیندان بەر بووم، ئەسپەکە بەر بووە
پاشگری هەڵگر، کێش: ڕەنجبەر، بارەبەر، فەرمانبەر
وەرگر: میراتبەر، سێ یەک بەر
ڕووی تماشا: ئەم بەرێ خۆ دایەدا
بەهرە و داهات: بەروو بۆ ئەمساڵ چۆن بوو؟
بەرگەدە: وتی تۆ کەبەر ونکا دەنکە جۆ، «هەژار»
ڕوو: بەر بە سابڵاخ دەچم
بۆری سەر پیت
بەش، پار: ئەمەندەم بەر ناکەوێ
بەرابەر
هەمبەر، وەکەهڤ، چوون یەک
بەرات
مزی وەرزی ڕەنجبەر
جیرەی هەمیشەیی
ڕسق و ڕۆزی بەش کردن: نیوەی مانگی شابانێ شەوی جێژنی بەراتێ/لە خودای دەکەم تەڵەبێ بەشکوو چاو جوانێم داتێ، «فولکلۆر»
حەواڵەی پووڵی
بەراتخۆر
فەرمانبەری بەمز، کارکەری دەوڵەت یان خان
بەراتی
جیرەی دایمی
بەراتە
لاشی تۆپیوی فڕێ دراو