تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سازبەند
سازلێدەر، سازژەن
دەستەی مۆسیقاژەنان
سەربەند
چەند وشەیەک کە سەرەتای گۆرانییە
بەستەی دوای مقام و لاوک
گوتنێ لە گورانیدا کە لە پاش چەند شێعرێک دەگەڕێنەوە سەری
سەردەستە
سەرپۆشی دەفری پچوک، قەپاخ
سەربەگۆبەند
مرۆی ماکی دنەدانی خەڵک
سەروبەند
چاخ، دەم، تاف: لەو سەروبەندەدا جوان بووم
سەلبەند
ڕێگەی بەردتێ گیراو
شەشبەند
گای نۆساڵە
شەقەبەند
نوشتەی سەرێشەی نیوەیی
ڕەخت و ئەسپاپی زین
عەلاقەبەند
کەسێ کە زەنگیانە دەهۆنێتەوە
فیشەکبەند
ڕەخت، ڕەختەفیشەک
قفڵبەند
جۆرێ دانانی خشت و بەرد لە دیواردا
لوولەبەند
خشڵی لوولەکە دوعای تێ دەخەن