تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەندەن
چیا، کێو، کەژ
لەش، بەدەن: هەموو بەندەنم دێشێ
بەندەکە
باقەبێن، باغەبێن
جوت بەندە
خاوەنی ئەسپابی زەوی کێڵان
وەرزێر
باربەندی
پێچانەوەی باروبنە
خەربەندە
کەردار، ئاگاداری بارەبەران
خەنەبەندان
کۆبوونەوەی شەوی پێش بووکبردن، کە خەنە دەگرنە دەستی بووک و کیژان
داربەندەخوێن
داردۆخین، دارێ کە هۆجەنەی تێدەخەن و لە دەرپێ ڕادەکەن
دەستەبەندی
دژی کەسێ یا کۆمەلێ دەستە ساز کردن، خۆبەخۆیی
زاڤابەندی
ئەو شووەی لە ماڵی باوکی بووکدا دەژی
سەروبەندبەستن
کارتەواو کردن، ئامادە کردن
سەنگەربەندی
چەپەرکۆڵین
عەلاقەبەندی
کاری عەلاقەبەند: وشتر و عەلاقەبەندی؟
نەخشبەندی
مریدانی تەریقەتی نەخشبەند
چواربەندە
کورسی
هەموو بەندی لەش: چواربەندەم دێشێ
چڕەبەندان
پڕایی و تێکەڵ پێکەڵی مەردم