تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەستن
گرێ دان، شەتەکدان، بەند کردن
سەهۆڵ کردن، مەیینی ماست و ...
داخستن: دەرگاکە ببەستە
سان بەستن
ڕیز بەستن، بەڕیزبوون
هل بەستن
شێعردانان، هۆنەنووسین
دابەستنی بەند و جۆ، بەربەند قایم کردن
دەست و قاچی شکاو لای شکستەبەند هەڵبەستنەوە
پەپکە بەستن
پاپۆکەدان
پەیمان بەستن
قەول و قەرار پێکدان
بەستنەوە
وەبەستن، قایم کردنی شتێ بە شتێکەوە
گوڕبەستنەوە
بووزانەوە
باربەستن
تێکنانی ئەسپاپ و کەل و پەلی سەفەر
باردابەستن
زۆر توند پێچانی بار
بناوان هەڵبەستن
خۆبەستن
خۆگرتن، سازبوون و بێ نیازبوون
دڵبەستن
ئەڤینداری، عاشقی، ئەوین
دەماخ هەڵبەستن
سەروبەندبەستن
کارتەواو کردن، ئامادە کردن
ڕابەستن
بە خۆوە قایم کردن: فیشەکدانی ڕابەست
ڤەبەستن
وەبەستن، بەستنەوە: حەسپێ ڤەبەستە
کەپرۆکەبەستن
توێژاڵکە پەیدا بوون لەسەر ترشاو
پترۆ بەستنی برین
گوڕبەستن
بەلەز ڕا کردن
گەمڕەبەستن
پترۆ نیشتنە سەر برین
برێتی لە چڵکنی زۆر: دەستت ناشۆی گەمڕەی بەستوە