تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دژڕابەر
بەڕواڵەت کەیخوادی دڵسۆز و لە بنەوە غەیان
دێبەر
زەوینی خوارووی ئاوایی، بەردێ
دەبەر کردن
پێک هێنان
پۆشین: جلەکانت دەبەر کرد؟
دەبەر کەوتن
چوونەلای ژێروو لە ڕێگەدا
برێتی لە لەبەر پاڕانەوە و تکا لێ کردن: چەندی دەبەر کەوتم نەگەڕاوە
دەستەبەر
زامن
عەرەبانەی کە بە دەست لێی دەخوڕن
دەلوبیبەر
بیباری شین کە دەکرێتە دۆڵمە
دەنگبەر
ئەوەی دەنگ بۆ دوور ڕاگوێزێ وەک تەلەفون و تەلسز و بەرزەوێژ
زەبەر
یەکێ لە بزاوی پیتی ئەلف و بێتکە، سەر
سنگەبەر
سنگ لێ داکوتراو
سنۆبەر
دارێکە، سنەوبەر
سنەوبەر
دارێکی گەڵا دەرزیە بەرێکی لە بیچمی دڵی مرۆ دەگرێ
سووسەمبەر
گیایەکی بۆن خۆشی گەڵا پانکەڵەی ددانەدارە