تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گڵەبەرانە
جۆرێ خاک بۆ ڕەنگ کردنی دەفری سواڵەتی
گۆبەرۆک
ڕێزە دوگمەی زێڕ و زێو کە لە پێسیر دەدرێ
گیابەرانە
گیایەکی پتەوی باڵا بەرزە لە چیغ هۆنیندا بە کار دێت
گیابەرک
گیایەکی لاسک کلۆری بەرزە، گوڵی زەرد و بۆن خوشە
گەنمەپێغەمبەرانە
گەنمەپێغەمبەرە
کەنمۆک
ئەبەر
لەبەر، بۆخاتر، لەڕووی: ئەشێ جوانان سوژدە ئەبەر تۆ بەرن
بارەبەر
هەرچی باری بکەن باری پێ بگوێزنەوە: هێندە ڕووتە، بارەبەری سەگە
بازەبەر
پردەباز، بەردی ناو چەم و بوار کە بەسەریا باز ئەدەن بۆ پەڕینەوە
بێ خەبەر
بێ ئاگا
کتوپڕ، لەنکاو
بێسەروبەر
حاڵ شڕ و لێقەماو، نەدار و هەژار و پەک کەوتە
بەبەر
بەمیوە، بە بەهرە
کووتاڵی بەرپان
بەخەبەر
نەخەوتوو، بە ئاگا
بەرابەر
هەمبەر، وەکەهڤ، چوون یەک
بەربەر
سەرتاش، دەللاک
بەشبەر
میراتگر، کەلەپوورگر
تاڤەبەر
قوڵکەبەرد کەبارانی تیا کۆ دەبێتەوە
تیشەبەر
شەختەیی کە دەخڵی شین هەڵدەتەکێنێ