تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەنگڵەبەرەکەت
شەنگڵەبەرەکەتە
مازووبەرەڵا
وشەیەکە بۆ مازوولێکردنەوە بە ئازادی دەگوترێ
ئابڕووبەرە
ئاوڕووبەر، هۆی ئابڕووچوون
ئاوبەرە
ئەو کاروانە هەنگەی لە کاتی شانە هەڵبەستنا دەچنە سەر کانیاو ئاو دەبەنە پلوورەوە
ئەو هەنگە لە بەر بەرزەفڕی پلوورەی لێ گوم دەبێ
بەربەرە
خێشک، ئەو دارە ئەستوورەی دەجووتی دەخەن و شۆی پێ ڕاست دەکەن
وەروەرە، شەپالوخ، شاپەڵۆخ، پاڕووی پانی بەفر ماڵین
تابەرە
سواپ، بەردی تەنک کە منداڵ لەسەر ڕووبار گاڵتەی پێ دەکەن
توبەرە
توربێن
ئاڵقەی دانە لغاو کەلچی ژێر وی ئەسپ دەگرێ
تۆشەبەرە
توربێنی تۆشە ڕاگوێزان
جەبەرە
سەرمای زۆر، زۆر سارد و سۆڵ
جەبەرە نواندن
مەلەی چۆلەکە لە ئاوا کە نیشانەی هاتنی سەرمای توندە
خانووبەرە
خانووی گەورە
دزنەبەرە
برێتی لە شتی بێ نرخ
دوبەرە
دەفرێکە لە پشت پلوورە هەنگی دائەنێن
دەستەبەرە
تەختێ کە بە چوار کەس شتی پێ دەگوێزنەوە
سینەبەرە
بەرەی زینی ئەسپ