تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەوخوار کردنەوە
لارەوکردنی دەفر و...
بەرەوخوارەوە بوونەوە
بەرەودوانان
کەوتنە شوێن، بەرودوانان
بەرەولا
قیچەڵ قاچ، قیلەقاچ، خواربردراو، خوارەوخوار
بەرەولێژ
ڕووەونشێو
بەرەولێژایی
ڕووەونشێوی
بەرەولێژکە
ڕووەونشێوی کەم
بەرەولێژە
ڕووەونشێوی
بەرەوپاش
ڕووبەدواوە، بەرەودواوە: بەرەوپاش دەگەڕاوە، بەرەوپاش ئاوڕی داوە
بەرەوپیر
بەپیرەوە چوون، پێشوازی: باوە غەڵیفە تەشریفی هات، بەرەوپیری چووین
بەرەوپێڵ
سنگ و بەرداپۆشی وەختی کار، بەرانپێچ، بەرانپێڵ
بەرەوژێر
ڕووبەخوار، لێژ، نشێو
بەرەڕەت
مردە و زیندە، قوڵکە و چاڵی سەر ڕێبازی نەچیر
بەرەژان
ژانەدرۆزنە، ژان لێ هاتنی زگپڕ بەرلە وەختی ژانی ژان
بەرەژوورە
هەوراز، ئەفراز، هەل