تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرکە
خێر و بەرەکەت، پیت: مەڕە سوور بەرکەدا دوو بەرخەمێ زاوە، هەی بەرکەکەی
بەرکەش
سینی، مەعجوومە، مەجومعە، یاڵتەبەق
بەرکەمرە
بەردێکە زوو ئاگر دەگرێ، خەڵووزە بەردی لەبەر ڕۆژ و ڕەنگ بۆر
بەرکەمەر
گیایەکی گەرمەسێری و بۆنخۆشە
سەربەرگەدە، بەر ناوک
بەرکەوتن
وێکەوتن: بەردێ بە سەرم کەوت
بەش لە دابەشدا: لە گۆشت بەشێندا پیلێکم بەرکەوت
وەبن کەوتن: دەستم بەر چەرخ کەوت
نۆرە، نۆبە: واز و بەرم ناکەوێ
بەرکەڵ
نێنگون، نوێنگین، نوگوهان، دامنەچەقان