تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستێرەی بەربە یان
ئەستێرەی ڕۆژێ
بەربەتاک
ئاواڵە، وەکری
بەربەخت
کیژی عازەوی وەختی شوو هاتوو
بەربەر
سەرتاش، دەللاک
بەربەروشک
سەر پێرێژن، تەمەڵی بێکارەی کە لە ماڵ دەرناچێ
بەربەرە
خێشک، ئەو دارە ئەستوورەی دەجووتی دەخەن و شۆی پێ ڕاست دەکەن
وەروەرە، شەپالوخ، شاپەڵۆخ، پاڕووی پانی بەفر ماڵین
بەربەرەکانێ
لە ڕوودا وێستان، دە گرژا چوون
ملە و کێبەرکێ، ڕکەبەری
بەربەش
دەفر و ئامرازی کانزا
بەربەق
لێوە گۆلەمەرەزە، لێواری گۆلی چەڵتوک بۆ ئاو بە هەموو لا گەیشتن
بەربەلەت
سەرسوڕێن
بەربەن
دار یا بەردێ کە گۆنجەی ئەستێڵی پێ دەگرن، بەردە گۆنجە، کون ئاخنی ئەستێرک
سینە بەند، گەردەن بەندی شۆڕ
جۆرێ خورما
خشڵی ژێر چەنە
بەربەژن
دۆعا و حەمایەڵێ کە دە ملی دەکەن و دەچێتە سەر کەلەکە
بەربەیان
تاریک و ڕوون، شەوەکی، هەوەڵی ڕۆژێ
خوێن بەربەست کردن
داکوژاندنی دوژمنایەتی