تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەراو
زەمینی ئاوی، بەرانبەری دێم
بریەتی لە جێ جوێن و چەقاوەسوو: بابی خۆی بەراو کردووە، تازە بەراو بووە گوێ ناداتێ
بەراودان
پێش گرتنی ئاو
بەراوپشت
بەراوەژوو، واژی، سەرنخون، بەرەواژی
بەراوی
دوغڵی بەراو، ئاوی، بەرانبەری دێمی
بەراویتن
بێچوو بە مردوویی هێنان
بەراویتە
دایکێ کە بێچووی بە مردوویی بووە، بێچووی نە کامڵ فڕێداوە
بەراوەژی
بەراوپشت، واژی، سەرنخون