تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەر
سنگ و بەرۆک
میوەی دار و بێستان
تۆل، پز: بزنەکە بەری هاویشت
ژێر خواروو: لەبەر ماڵانەوە هات
پێش و پێشتر: بەرلە من چوو، لەبەر منەوە بوو
پۆشین، لەخۆ کردن: کەوام دەبەردا بوو
لا، تەرەف، ڕەخ: ئەوبەر موڵکی منە، ئەم بەرە زەوی خاڵمە
ڕادە و ئەندازەی بارست: ئەم کووتاڵە بەری تەسکە، بەریان نییە، بەڵام بەری ئەستوورە
بەرد، کوچک، تەوەن
گوللەی چەکی ئاگرین
پیلی وشکی چرا دەستی و ڕادیۆ
ئاسەڕ: کەواکەت بەری هەیە یان بێ بەرە؟
دەرگا، دەری
بەرهەڵدا و ئازاد: لە زیندان بەر بووم، ئەسپەکە بەر بووە
پاشگری هەڵگر، کێش: ڕەنجبەر، بارەبەر، فەرمانبەر
وەرگر: میراتبەر، سێ یەک بەر
ڕووی تماشا: ئەم بەرێ خۆ دایەدا
بەهرە و داهات: بەروو بۆ ئەمساڵ چۆن بوو؟
بەرگەدە: وتی تۆ کەبەر ونکا دەنکە جۆ، «هەژار»
ڕوو: بەر بە سابڵاخ دەچم
بۆری سەر پیت
بەش، پار: ئەمەندەم بەر ناکەوێ
سینگ و بەر
سینەو بەرۆک
میرات بەر
کەلەپوڕگر
هل بەر
ئیجاد، ئاکام، حاسڵ: میکرۆب ژ کرێتییێ تێنە هل بەرین
کم بەر
گوڵێکی بەهارییە
کێ بەر کێ
رکبەڕکە لە بازی یان لە کارێکدا. ملە
ئەستێ و بەرد
پارچە ئاسن و بەردێ کە ئاگری پێ دەپووش و بەر دەدەن
ئەستێرەی بەربە یان
ئەستێرەی ڕۆژێ
بێ بەری
بێ بەش: ژنەکەی لە میرات بێ بەری کردووە
بەرابەر
هەمبەر، وەکەهڤ، چوون یەک
بەرات
مزی وەرزی ڕەنجبەر
جیرەی هەمیشەیی
ڕسق و ڕۆزی بەش کردن: نیوەی مانگی شابانێ شەوی جێژنی بەراتێ/لە خودای دەکەم تەڵەبێ بەشکوو چاو جوانێم داتێ، «فولکلۆر»
حەواڵەی پووڵی
بەراتخۆر
فەرمانبەری بەمز، کارکەری دەوڵەت یان خان
بەراتی
جیرەی دایمی
بەراز
خوو، خووگ، گاکۆڵ
بریەتیە لە پیاوی زۆر هار و کۆڵنەدەر و بەکار
بەرازە
کەڵپی یەکسم کە لە شەش ساڵیا دێت
دارێ کە بەرداشی پێ بەرز دەکەنەوە
مڵغە، لۆسە، باری
کاریتە
قایشی جووت لە شووڵی بادراو