تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێز
ڕەنگ: ئەم قاڵییە لە بێزی هاوتاکەی نییە
ئیشتیا، واز: بێزم نایە بیخۆم
دڵ لێ هەلەنگوتن، قێز: بێزم لێ دەبێتەوە
بێزار
وەڕەز، جارس، جاڕز
دەم خوار
بێ دەم، کەسێ دەڤی نەبێ: وتم ئایا بە زاری خۆت دەپرسی حاڵی زاری من؟ /برۆی هێنایە یەک وەک شکڵی لا یەعنی کە بێزارم، «نالی»
بێزان
وەڕەز بوون، لەبەر دڵ لاچوون: دڵم لێی بێزاوە
بێزە
مناڵی ناوسک، تۆل، پێزی، پس، پز
سیراج، شیرێژ، ژاژی
پووڵێکی کەم: بە بێزەیەک نایکڕم
بێزەرۆ
گیایەکی گەڵا وردی ناو ئاوە، تامی تیژە و لە تیرەی کووزەڵەیە
بێزەواد
بێ نان و بژیو لە ماڵدا
همبێز
همبز
هەتەر، مەودای گەیشتن: همبێزا تفەنگێ
ڕمبێز
نێرتکە گیایەکی ترش و خۆشی کەم تەمەنە دەگەڵ بەفر چوونەوە دەردەکەوێ، نێرتکی باسکڵاو، ڕێواس