تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆن پێوە کردن
بۆنی خۆش بە لووت هەڵمژین
تاوکردنی مێچکە لەلایەن نێرەوە لە ناو جانەوەراندا
بۆنبڕ
بۆچنە
بۆنخۆشکە
ڕێحانە کێویلە، گیایەکە
بۆنخۆشکەرە
گیایەکە وشکی دەکەن بۆ ناو جلکان
بۆنخۆشی
بۆنی کەمرۆ پەسندیەتی
بۆندار
خاوەنی بۆنی خۆش
بۆنگ
هەڵاڵدان، خۆش کردنی پێست بۆ مەشکە
بۆپڕووز
بۆکڕووز، بۆنی سووتاوی ئێسک و موو
بۆچاڵ
دەغڵی بۆن تەڕ گرتوو لە چاڵدا
بۆچوون
بیر بردن: من وای بۆچووم کە نایەتەوە
بەرەو شتێ یا کەسێ ڕۆیشتن
بۆچڕوک
بۆنی سووتاوی چەوری