تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆسۆ
بۆنی لۆکەی سووتاو: ئاورم تێ بەر دە، بۆسۆم لێ نایە
پەڕۆی تازە سووتاو لەسەر برینی تازە دەنێن خوێنەکەی دەبەستێ
بۆسەخواردن
لە بۆسەدا خۆمات کردن
بۆسەلی
جۆرێ ترێ
بۆش
ناوبەتاڵ، کلۆر، هڵۆڵ
زۆر: لەشکرە کە بۆشە، خوارن بۆش بوو
تێکەڵ پێکەڵی خەڵک
بۆشایی
بەتاڵایی، واڵایی
بۆق
قۆرواق، بەق
کەڵەشاخ بۆ تێ توڕاندن
چاوی زەق
پشت مل
پاڵ، دەڵەک: بۆچە بۆقم ئەدەی، پاڵم پێوە دەنێی؟
نێرتکی چڵەپیاز و سیر