تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆدڕ
بۆنی توندی ماسی و تەگە
بۆنی ئارەقەی بنەنگڵ و قاچ
بۆدی
بە مانای فێڵ و گەڕ: خەریکی دۆدی بۆدیە
بۆر
بەر، بزاوی لێو پێکەوە نان لە ئەلفوبێتکەدا
ڕەنگی خۆڵەمێشی
یەکسمی پنۆک پنۆکی ڕەش و سپی
بۆرمس
بزنی ڕەشی ڕاڕای سپی تێدا بێ
بۆری
ڕەنگی بۆر
لوولە و شێرەی ئاو
بۆری ژەن
کەڕەناچی، شەیپوورچی
بۆریژانگ
بێژان، گیایەکی دەستەباڵایە گوڵی زەرد ئەکا
بۆریە
لوولەی ئاو
بۆرە
ئەسپی پنۆک سپی و ڕەش، بۆر
بخۆ، بلەوەڕە
وەرە
ڕەمەکی و سەرنەناس: بۆرەپیاگ
زەمینی نەکێڵدراو
نێوی سەگانە