تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڵ
نەرمی زیاد لە پێویست: شوتیە کە بڵ بووە بە کار نەماوە
بڵاو
بەلاڤ، پڕژ، پرژ، پەرژ
گوشاد، فرەهـ: بێژنگی کون بڵاوم ناوێ
پێ زانراو: خەبەر وا بڵاو بووە کە ئازار هاتووە
بڵاوە
دژی خڕ بوونەوە: لە چی کۆبوونەوە دە بڵاوەی بکەن
بڵاوە لێکردن
دوورکەوتنەوەی ئاپۆرەی خەڵک لە شتێ کە بۆی کۆبوونەوە
بڵتە
پڵتە، دەنگی ئاو کە ڕەقێکی تێ کەوێ
بڵحی
ئاکاری بێ شەرمانە و ناپەسەند
بڵق
پۆرگی ئاو: بڵقی سەراوە - کاکە - جیهان تێ بفکرە تۆ!
دەنگی کوڵینی ئاو
بڵقەدەرە
جانەوەرێکی زەردی پانکەڵەیە لە هەڵە پەزەدەکا، جۆرێ کاکڵەمووشان
بڵوچە
کەپولە، کۆجیلە
بڵۆسک
بستەی ئاش، بستی ئاساو