تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بژیوی
پێداویستی ژیان، ئارد و دانەوێڵە و ئازوخەی ماڵ: بژیویمان لە ماڵدا نییە
بژیک
خۆژی، خۆژیو، کەسێ چاوی لە یارمەتی کەس نەبێ
بژەن
کلیل و گۆڵە، کەلون، کێلون
بێ بژار
زەمینی پاک لە گیای خراپ و بێکارە
خوێن بژاردن
خوێن باییدان
دارک بژێر
هەڵاواردنی دەمار لە تووتن
کەسێ کە دەمار لە تووتن جیا دەکاتەوە
دل بژۆک
ئارەزووکەر
تماحکار