تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باران بڕان
ئاخر و ئۆخری بەهار کە هەڕەتی باران بارین نامێنێ، مانگی جۆزەردان
بڕان
دوایی هاتن
جودایی: لێک بڕان
گەیشتن: میراتت چەند پێ بڕا؟ ، ئەو کیژ و کوڕە پێک بڕان
دابڕین، لەت بوون
پێ بڕان
بە نەسیب بوون، بەرکەوتن: ئەو کوڕ و کچە پێک بڕان، لەو ماڵە چم پێ نەبرا
بڕانە
جیرە و مووچەی دیاری کراو
باج و پیتاکی ساڵانەی میری
بێ بڕانەوە
هەرهە، تاهەتا
دابڕانێ
ملە، کێ بەرکێ لە گوریس کێشاندا
بارانەوبڕان
باران بڕان
دابڕان
لەت بوون، لێک جیابوون
دوابڕان
لەبەین چوون، ئاسەوار بڕان، قڕهاتن
هۆبڕان
نائومێدبوون لە کارێ یان کەسێ: لەم کوڕەم هۆبڕاوم
هەڵبڕان
بڕان بە تیغ
جوێ بوونەوە: کاکم لە ئێمە هەڵبڕا
بڵند کران