تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕا
بڕدرا بە تیخ یان بە تەور و هەرچی: بە تەور دارەکە بڕا
خەلاس بوو، کۆتایی هات: نانمان لە ماڵ بڕا، مانگا مردوو دۆبڕا
باران بڕان
ئاخر و ئۆخری بەهار کە هەڕەتی باران بارین نامێنێ، مانگی جۆزەردان
بڕادە
خاکەمڕمەند، وردەئاسنی بڕ بەند لێدراو
بڕانە
جیرە و مووچەی دیاری کراو
باج و پیتاکی ساڵانەی میری
بێ بڕانەوە
هەرهە، تاهەتا
لووت بڕاو
کەسێ لە سەری بێڤلیان بڕیوە لە سەر کاری خراپ
پێ بڕان
بە نەسیب بوون، بەرکەوتن: ئەو کوڕ و کچە پێک بڕان، لەو ماڵە چم پێ نەبرا
ببڕای
بە هیچ جۆر، هەرگیز: ببڕای ببڕای ناچمەوە گوند
بڕبڕاگە
مۆغەرەی پشت
دابڕان
لەت بوون، لێک جیابوون
دابڕانێ
ملە، کێ بەرکێ لە گوریس کێشاندا
دوابڕاو
قڕهاتوو
سەربڕاو
سەر بە تیخ جیاوەکراو
قبڕاخ
ناوبزی، ئەوی دوکەس لە سەر مەبەستێ پێک دێنێ
هۆبڕان
نائومێدبوون لە کارێ یان کەسێ: لەم کوڕەم هۆبڕاوم
هەڵبڕان
بڕان بە تیغ
جوێ بوونەوە: کاکم لە ئێمە هەڵبڕا
بڵند کران