تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پابوونەوە
لەناوچوون، ڕۆیشتن و نەمان: ئۆخەی لێرە پابۆوە
بریەتی لە مەرگی بەدفەڕ: کەنگێ ئەو زاڵمە پا دەبێتەوە
خاوێن کردنەوە: چەندی دەیشۆم پا نابێتەوە
خەلاس بوون لە ئەرک
پانەوەبوون
پلیخانەوە
پانۆ بوون
پشت ساردبوونەوە
نا هۆمێد بوون لە کار
پڕبوون
بروانەپڕ
پڕبوونەوە
هەڵکەندراوی گڵ تێکراو، واڵای ووبارە تێکراو جاڵی بەر دەرکەکە پڕبۆتەوە
پێبوون
بە ڕۆژوو بوون: من ئەمڕۆپێم
لەلا بوون: پووڵت پێیە؟
داگیرسانی ئاگر
پەستبوون
وەڕەز و توڕە بوون
پەیدابوون
خویا بوون، ئاشکرا بوون، دیاردان
چابوغ
تەختەزەوێنی سێ گۆشە
پارچەپینەی بن قۆڵی کەوا، گرۆڵ
چاشبوون
سەر لێ شێوان، بەهەڵەچوون