تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆمەڵ بوون
لە دەوری یەک کۆوەبوون
گورج بوونەوە
خۆ ئامادە کردن
دەبەر کردنەوەی جلی داکەندراو
کورت بونەوەی قوماش لەبەر شوتن
گۆری بوون
بە قوربان بوون، دەسەرگەڕان
گۆڕگوم بوون
وشەیە کە بۆ مردووی وای دەڵێن کە حەزیان لە مردنی کردبێ
ییخ بوون
هاتنە سەر چۆکانی وشتر
برێتی لە دانەواندنی هەمبەر لە کێشەدا واتا: تەسلیم بوون
یەربەیەر بوون
جێ بە جێ بوون: کارەکە یەربەیەر بوو
ئابوور
ڕێز، شەرم، نامووس، ئابڕوو
سازدان، تەکووزکردن پێکهێنان: مەکارا خۆ ئابوور کر
بابوونە
گوڵە بابوونە، گیایەکە سەرە بەهاران دەردێ و گوڵێکی سپی دەکا
بەتەنگەوەبوون
بە گرنگ گرتن، خەم خواردن بۆ کارێ یا کەسێ: زۆر بۆ من بە تەنگەوە مەبە
بەربووری
پێش بینی، خەبەر دان لەڕونەداو
بەربوونەوە
داکەوتن، کەوتنەخوار، شۆڕبوونەوە