تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیشک و برینگ
تەواو وشک، بە تەواوەتی وشک بەبێ هیچ تەڕیەک
بریانی
بەرخی بە گیپە لە تەندووردا
بریتی
هێمای بە واتا: کینایە
پوختەی، دەکاتە: چوار و چوار برێتییە لە هەشت
باتی، جیاتی
بریسکینەوە
بریقەدان
بریق
ئافتاوە، بریک
ترووسکە: لە دوورەوە بریقەبریقی دەهات
بریقان
ترووسکان، برووسکان
بریقانەوە
درەوشان، برووسکان
بریقەبریق
ترووسکەی بە شوێن یەکا
بریقەدانەوە
کەوانەی ترووسکە لە شووشە یان ئاو
برین
زام، کوان و شوێنی تیخ لە لەشدا