تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێ برن
شوێن گێران، دوای شۆپ کەوتن
برنج
دانەوێڵەیەکی سپی و بژیوە، ڕووتەوەبووی چەڵتووکە، لە مەرەزە بەرهەم دێت
کانزایەکە تێکەڵاوی مس و ڕۆح
برنجکوت
دینگ، دەسک و سندۆڵ
دینگچی: کەسێ چەڵتوک ئەکوتێ
برنجۆک
موو، نەخۆشییەکی زۆر بەژانە لە پەنجە دێت
پارچەیەکی تۆڕی ناسک ژنان دەیکەنە دەسماڵی سەر
برنجەجاڕ
مەزرای مەرەزە، برنجاڕ
برنوتی
سعوتی، تۆزێکە بە کەپۆ ئەکێشرێ لەباتی تووتن کێشان
ماشوبرنج
برێتی لە موی سپی و ڕەشی تێکەڵ
هەڵبرنگان
وەستانی باران
زابرن
بردنەوەی قومار
ڕۆژبرن
تاو بردن، تاوانگازی