تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوبرانگ
مەلێکی ڕاوکەرە وەک سەقر و شاهێن
زبران
کێڵگەی بەکڵۆ و بەردەڵان
قەبران
جێگەی قەبری زۆرکەس
قەبراوقەبر کردن
لە کۆنەقبردا ناشتنی مردو
گواشتنەوەی لاشی مردگی خراپ لە گۆڕستانی موسڵمانان بۆ گۆڕستانی کافران لە لایەن فریشتەوە
لەخشتەبراو
فریودراو
باڤبرا
برای هەر لە باوک، برای بابی، دوکوڕ لە بابێک و دوو دایک
حەفتبرا
حەوبرالە، حەوت ئەستێرەن وەک پیتی «ک»
دوبرا
جۆرێ هەڵۆ
دوو ئەستێرەن نزیک بە یەک
شیربرا
برای شیری، کوڕێ کە لە مەمکی دایکی کچێ یان کوڕێ شیری خواردووە
پایزەبرا
بریەتی لە دۆستێ کە درەنگ دەیبینی
کابرا
فڵان، کەسێ کە ناوی نابەن: کابرا تۆ کێی
کەسێ کە نایناسن: کابرایەکەم دیت