تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



براڵوک
بەڵاڵووک، ئالوبالوو
برایانە
وەک برا
برایی
برایەتی: برامان برایی کیسەمان جیایی
زای برازازای
نەوەی برا
شمڵی براکە
دوانی پێکەوە نووساو، شنگڵەبەرەکەتە
مام برایمە
جۆرێ ترێ
نان براژتن
ئەنگوتک بە تەنوو رەوەدان و برژاندنی
نیڤ براشتی
تەواو نەبرژاو
ئاکابرانە
ئاکاری پیاوانە، شیاوی گەورە پیاوان
جوبرایل
ناوی فریشتەی وەڵامبەری خوایە
خوێنەدووبراکە
دارێکە بەرەکەی سوورە، بۆ ڕەنگ دەبێ
دوبرانگ
مەلێکی ڕاوکەرە وەک سەقر و شاهێن
زبران
کێڵگەی بەکڵۆ و بەردەڵان
قەبران
جێگەی قەبری زۆرکەس
قەبراوقەبر کردن
لە کۆنەقبردا ناشتنی مردو
گواشتنەوەی لاشی مردگی خراپ لە گۆڕستانی موسڵمانان بۆ گۆڕستانی کافران لە لایەن فریشتەوە
لەخشتەبراو
فریودراو