تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برا
نێرینەی هاودایک و باو یان هاویەک لەوان، برێ
بردرا، دژی هاوردرا
خوێن برا
دوو کەس خوێنی باسکی یەکتر تێکەڵ دەکەن و دەبنە برای خوێنی
براتووتە
قامکی پەنا قامکە چکۆڵە
برادەری
دۆستایەتی و هەواڵەتی پیاو
برازا
فەرزەندی برا، زارۆی برا، برازی
برازازا
نەوەی برا
برازاڤا
برازاوا، یاریدەری زاوا لە کاتی بووک گوێزانەوەدا پشتێنەی بووک ئەو دەیبەستێ
برالە
وتەی خۆشەویستی بۆ دواندنی برادەر
ناوی گیایەکە
برام
برای من
بردیانم، بریام