تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەبان
مناڵان، مناڵ گەل
بەختەباران
بەختەڵباران، بارانەی گوڵەدەغڵ قەڵەو کردن
بەرباد
بێ زەلەت، لە کەڵک و کارکەوتوو، هیچ پێوە نەماو
بەربازن
دەستەوانەیێک کە ناهێڵێ بازن هەڵخلیسکێ و خلەخل بکا
بەردەبار
پیاوی زانا و بەتەگبیر
بەردەباز
پردەبازڕێزەکوچکێ لە ناو چەم کە بەسەریا ئەپەڕنەوە
بەرەزبانە
ئاغزونە، سێر، ئاڵقە و زمانەی کەوش و قایشی پشت و....
بەلەباریک
قەدزراو
بەلەباقە
نەخۆشیەکی بزنە: بزن و مەڕ ڕووت بوون وەک سوورە ساقە / یەک دانوو دەیکوشت یەک بەلەباقە، «سەیف»