تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باپەسیو
ئەنوایەک با نەیگرێتەوە، پەنابا، باپەنا
باچاندن
خۆ دزینەوە، کووزووبوون، لە پەنایەکەوە بۆی دەرچوون
باچک
بەڵاڵووکە کێویلە، ئاڵوباڵووی جەنگەڵی
گەنمەشامی سوور، زڕاتی سوور
باچەڕێ
کاڵەدڕانە، پاداشتی دز کاتێ ماڵی دزیەتی دەداتەوە
باڕ
بێچووە مەلی بەهارە: قەلی ڕەش بە چل ساڵ باڕە، ئەو مریشکە باڕی پارە، باڕەکەو
باڕن
بەفرێ کە با لە بڵندایی و زەقایی بردبێتی و دە قوڵکەی پەستاوتبێ
میوەی کە با وەراندوویەتی، باوەرێن
باڕۆکە
جووجەڵەمریشکی بەهارەی ساڵ تەواو نەکردوو
باڕۆگ
باگر، باپێچ، شوێنێ کە زۆر با بگرێتەوە
باڕیزە
گیایەکە لە کەرەوز ئەکا
باوەرێن، ئەو میوەی با دەیوەرێنێ
وردە بارانی بە دەم باوە
باڕە
هاواری ئاژەڵی وردە