تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باتری
پیلی چراگاز و ترۆمبیل
باتسمێ
جێژنی گەورەی یەزیدیان
باتسکە
جۆرێ هەنجیر کە زووتر پێدەگا
باتمان
کێشانەیەکە هەمبەری شازدە کیلۆ و نیو، پێوانە
باتو
گون، گونگ: باتوی کەر و باینجانی، لە نەزانی، یەک دەزانی
باج
پیتاک، خەرج، ئەو پارەی پیاوی میری لە خەڵکی دەسێنێ
تاوان، ئەو قەرەبووەی هۆز یان دەوڵەتی تێ شکاو بە سەرکەوتووی دەدا
بارانە، سەرانە
خاوە، ئەوەی بە ملهۆڕی دەستێنن
باج ئەستێن
ئەوەی باج کۆ دەکاتەوە