تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بانبانک
جانەوەرێکە لە تیرەی سمۆرە دەست کورت و قاچ درێژە لە ڕەوەزە بەرداندا دەژی
بانجیلە
بانجێڵە، هەیوانی بێ بانی هاوینە بۆشە و لەسەر نووستن
هەر بانێکی نەوی و چکۆڵە وەک بانیژەی ئاش
بانق
شوێنی داوستەدی پووڵ و پارە، بانگ
بانقۆ
جۆرێک قوماری پەڕانە، بانک
بانما
ئامرازی شاندەری با هاتن، باپێو
بانپوشین
خشڵێکی ژنانە لە سەری دەدەن
بانگ
بانق
بانگی نوێژ
گازی: بانگم کرد گوێت لێ نەبوو
بانقۆ
گریانی شیوەن: بۆیان لە بانگێ دا
بانگ هەڵدان
شیوەن بە دەنگی بڵند
بانگاواز
بەقە و هەرا کردن
بانگدان
بانگی نوێژ گوتن
بانگدەر
بانگوێژ، ئەوەی بانگی نوێژ ئەخوێنێ