تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باغە
باقەی گیا و گەنم، بەستە
چێکراو لە بنێشت یاماکی نەوت: تەزبێحەکەم باغەیە بە ئاگر دەسووتێ
نەخۆشییەکی سمی یەکسم، باخە
باغەوان
ئاگاداری باغ: من کارم هەر باغەوانییە
بافت
شیاوی، ڕەوایی: بافتی ئەم کارە نییە
هۆنە، هۆندراو: ئەم کەوایە زێڕ بافتە
خەرج: سەیدی هەرچێش بێ بافتی ڕای تۆش کەرد
بافتە
تیزماڵکێکی هۆندراو لە پەراوێزی عەبای دەدوورن
بافرە
کەتیرەی سپی و بێ خەوش
ناوی پەڕەسیغارێکە
بافس
میوەی وەریوی ڕزیو
بافڕە
فڕفڕە، هەرچی بە با دەخولێتەوە
بافڵەه
تازە موسوڵمانی خاج پەرست
بافیش
بە خۆهەڵگوتن، تاریفی خۆ کردن
باقاندن
هاواری جانەوەری وەک ڕیوی و ئەمانە لە نەخۆشی
باقر
مس
مسی قەڵایی لێ نەدراو
چێشتی لە مسدا تێکچوو: ئەم چێشتە باقر بووە مەیخۆن
عەیبی نادیاری: ئاخری باقری دەرهات
ڕوسیایی و ناوزڕان: ئێستا تەواو باقر بووە هەر ئابڕووی پێوە نەماوە
باقلە
دانەوێڵەیە لە کەلوودا دەبێ و دەنک پان و درشت و سورمەیی ڕەنگە لە لۆبیا دەچێ و لەو زلترە
بەری گیایەکە گەڵا دەرزی کوێستانیە وەک کەما کە «لۆ» ی پێدەڵێن
باقڵ
وا بیر دەبەم، وا تێدەگەم، پێم وایە، ولۆ هزر دبەم، بە بیرا من