تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازرە
کەوانە، وێکەوتنی هاوێژراو لە بەرد یا دیوار و گەڕانەوە: بەردەکەی هاویشتم وە دیوار کەوت بازرەی کرد و سەری خۆمی شکاند
دەرپەڕین و تەرەبوون: کەروێشکەکە لە لان دەرپەڕی و بازرەبوو، بۆ بازرەت کرد؟
بازن
مووچەوانە، دەستەوانەی ئاڵقە لە زێڕ یان زێو، بازنە: لە گۆوەندی میری مەزن / دەستیان دەشت، تەڕ بوون بازن
بازپەڕێن
ئەو کەسەی لە ڕاوە بازدا باز بەرەو نێچیر هەڵدەفڕێنێ، قوشچی، بازەوان
بازڕ
باڵدارێکی بۆر و گچکە و گۆشتخۆرە، مشک گرە
بازگە
جێگە بازدان
ڕێگەی هاتوچۆی حەیوانە کێوی
بازگەشت
پێژیوان، پەشیمان
بازۆر
بازڕ، مەلێکی بۆری بچووکە، مشک گرە
بازی
گەمە، گاڵتە
لە پاشگریدا دەبێتە چاوگەی باز بە هەموومانەوە