تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارەش
بیهێنە، بۆمی بێنە، بێرانی
بارەقەڵڵا
ئافەرم، ئافارم، دەست خۆش، چاکت کرد: حەمەی وەستا فەتاح سەد بارە قەڵڵا لەم هەموو ڕیشە / بە تەنیا گوێدرێژێ چۆن دەبا ئەو بارە قامیشە «شێخ ڕەزا»
بارەنداز
جێگەی خستنی بار
بارەکەلا
لە جیاتی هەڵمەت، قەرەبووی مەڕمەڕی کایە
بارەی
بیهێنە، ئەوە بێنە، بۆمی بارە، بارەش
باز
مەلی ڕاوچی بەناو
دیسان، دووبارە
ئاواڵە، والا
شەقام، هەنگاوی بڵند دەگەڵ هەڵبەزین
ڕێگەی ناسراو: پردەباز، ڕێباز، بازی بێریان
ڕاکردن، هەڵاتن: ڕەشۆلشێڕدا بازدا
بە غار و پەلە ڕۆیشتن: بازدە زوو بگەهە
پاشگری لێزانی: قومار باز، مەکرباز
دۆڕێن: گیانباز
بە واتا ئارەزووکەر: مێباز، نێرباز
باج و پیتاک
باز باز
هەڵبەز دابەز و بەخۆ هەڵدان هاتوچۆ کردن: مشکان لە مێشکی وشکت بازباز و گەزگەزێنە «هەژار»
بازار تیژی
گەرم بازاڕی، سەودای زۆر لە بازاڕدا
بازار کەساسی
بازاڕ کەسادی
بازارکەر
کەسێ کە زۆر هاتوچووی بازاڕ دەکا و شت بۆ خەڵک ئەکڕێ