تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازدێ
بهێڵن، واز بێنن، بێڵانن
بازدێم
وێڵم کەن، لێم گەڕن
بازدەبەران
دوامین حەوتەی ڕەشەمە کە خۆر لە ئاوابووندا جێگۆڕکێ دەکا و دەڕوا و هەرواتر دەکا
بازرگانی
سەوداگەری، داوستەد
بازریشک
بارینی بەفر و باران بە باوە
بازرە
کەوانە، وێکەوتنی هاوێژراو لە بەرد یا دیوار و گەڕانەوە: بەردەکەی هاویشتم وە دیوار کەوت بازرەی کرد و سەری خۆمی شکاند
دەرپەڕین و تەرەبوون: کەروێشکەکە لە لان دەرپەڕی و بازرەبوو، بۆ بازرەت کرد؟
بازن
مووچەوانە، دەستەوانەی ئاڵقە لە زێڕ یان زێو، بازنە: لە گۆوەندی میری مەزن / دەستیان دەشت، تەڕ بوون بازن
بازپەڕێن
ئەو کەسەی لە ڕاوە بازدا باز بەرەو نێچیر هەڵدەفڕێنێ، قوشچی، بازەوان
بازڕ
باڵدارێکی بۆر و گچکە و گۆشتخۆرە، مشک گرە