تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارە
بهێنە، وەرێنە
بەهرە و داهات: بارەی موڵکەکەت چەند بوو؟
لەمەڕ، لەبابەت: دەربارەی تۆ بوو، دەربارەی منەوە دەدوان
جار، کەڕەت، هەل، چەل: دووبارە هاتەوە
بەش، پێش، پار: لەو بەش بەشێنە بارەی من چەندە؟
قەرەبوو، تۆڵ: بارەکە لای خۆم دەستێنمەوە
هێز، توانایی: ئەم کارە گرانە لە بارەی منا نییە
سێ بارە
سێ جار پاتەکردنەوە
بارەبەر
هەرچی باری بکەن باری پێ بگوێزنەوە: هێندە ڕووتە، بارەبەری سەگە
بارەش
بیهێنە، بۆمی بێنە، بێرانی
بارەقەڵڵا
ئافەرم، ئافارم، دەست خۆش، چاکت کرد: حەمەی وەستا فەتاح سەد بارە قەڵڵا لەم هەموو ڕیشە / بە تەنیا گوێدرێژێ چۆن دەبا ئەو بارە قامیشە «شێخ ڕەزا»
بارەنداز
جێگەی خستنی بار
بارەکەلا
لە جیاتی هەڵمەت، قەرەبووی مەڕمەڕی کایە
بارەی
بیهێنە، ئەوە بێنە، بۆمی بارە، بارەش
سێ بارەپات
سێ بارە
جێژن ممبارەکی
ممبارەکبادی کردن بەهوێ جێژنەوە
حەمبارەپۆ
کوتاڵی ڕزیو لە حەمباردا
سەبارەت
لەبەر، بۆ خاتری، سەبا
دەربارەی، لەمەڕ
لەم سەبارەتە
کە وابێ، جا کەوایە
ممبارەک
پیرۆزؤ مبارەک
ممبارەکبادی
پیرۆزبایی: جا سوارت دەبم بە شادی شادی / جارجار لێت دەکەم ممبارەکبادی «بەیت و باو»