تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باج
پیتاک، خەرج، ئەو پارەی پیاوی میری لە خەڵکی دەسێنێ
تاوان، ئەو قەرەبووەی هۆز یان دەوڵەتی تێ شکاو بە سەرکەوتووی دەدا
بارانە، سەرانە
خاوە، ئەوەی بە ملهۆڕی دەستێنن
باج ئەستێن
ئەوەی باج کۆ دەکاتەوە
باجوج
هەواڵی ئاجووج: یاجووج ماجووج
خەڵکی زۆری تێکەڵ و پێکەڵ: ئای لەو ئاج و باجووجە
باجگرتن
بارانە ساندن
خانباجی
خوشکی مێرد، شووخوشک
هەلاباجی
گەمەیەکی زارۆکانە تلی شادەی دەستی ڕاست لە ناو لەپی دەستی چەپا ئەسووڕێنن ڕەسمی شتێک بە خەیاڵ دەکەن کە ئەیانەوێ