تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چووزان
گەمەی ڕیزکردنی چەو
سووتانەوەی پێست لە تاوبردن و ...
چوپ چۆپان
جەنگەی بەهار کە گۆچان لەناو گیادا ون دەبێ
چڕەبەندان
پڕایی و تێکەڵ پێکەڵی مەردم
چکان
تکانی دڵۆپە
داچەکانی کانی و بیر، وشکبوونی ئاو
چڵکدان
لێدانی ڕەگ
چڵیان
پەڕینی پیلوی چاو
ڕاستهاتنی کار
چڵەبەنان
هەڵدانی چەند چادر لەپاڵ یەکەوە وا کە بوار نەمێنێ
چڵەدان
جیکڵدانی مەل
برێتی لە ورگ و زگی فرەخۆر
چۆخان
ئەسپۆن، بنەگیایەکە جلی پێ دەشۆن
چۆدان
چێودان، گیایەکە لەناو گەنمدا دەڕوێ و لە گەنم دەکا، چاودار
چۆقان
دەنگدانی داغبوونی ڕۆن
لەرزینی لە نۆبەتی
چۆپڕیان
بڵاوبوون، پەڕژان
چۆڕیان
هەڵچۆڕان، ئاو لێ خەڵاسبوون