تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چرووکان
سیڕەسیڕ و چیڕەچیڕ، وەک دەنگی لێکدانی دمەقەیچی
چزپێ دان
درێژەدانی مەبەست، لەسەر باس ڕۆشتن
چناکەدان
زۆربێژی، چەقەکەری
چنگ پان کردنەوە
برێتی لە پارسەکی کردن، گەدایی کردن
چواردەرێ یان
جادە و شەقامی هەرەپان
چواوچوان
فەوتانی وەختی نوێژ
چوقان
قوچان، لێکنان: چاوی چوقاند، دەستی چوقاند