تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەژیران
قبوڵ کردن
پەژیوان
پەشیمان، پێژەوان، پۆشمان
پەڵپەڵان
شەڕە بەرد
پەڵۆخان
لێدانی توند و لە زەبر
پەی دانان
گرێو دانان، دەگرێو نان
پەیدان
ئاوێ کە پیاوی تێدا ناخنکێ
پەیمان بەستن
قەول و قەرار پێکدان
چاخانوپاخان
شات و شوت، درۆ و دەلەسە
چان
ئامرازێکە بۆ گێرەی کڵۆش، باگوردێنی لە دار بە دارێکەوە دەبەستن و دە ملی گای دەکەن، باگردانەکان بەسەر کڵۆشدا دێن وردی دەکەن
جەنجەڕ
شتێکی سێ سوچە لە شول چندراوە وەک بێڵ دەچی، پڕوپوش و لیتەی جۆگەی پێ دەماڵن، ئامرازی جۆماڵ لە چەپەر
زەنگوڵەی خەبەردار کردن، زیل