تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیشان
بە تین و تاوی ئاگر پێگەیشتن: بەهێ بپشینە، لە گەرمان پیشام
پیشکان
ئامرازی گیا کەنن، پیشک
پیلان باز
حیلەباز، گەڕباز
پێ بڕان
بە نەسیب بوون، بەرکەوتن: ئەو کوڕ و کچە پێک بڕان، لەو ماڵە چم پێ نەبرا
پێ هەڵپڕژان
ئاو لە خوارەوە پرژان بە شتێکا: پێم لێنا قوڕ و لیتەم پێ هەڵپرژا
بریەتی لە کێشە تێ هاڵاندن و شەڕ پێ فرۆشتن
پێ ڕاکێشان
ڕازی بوون، قەبوڵ کردن
پێتان
بە گومانی ئێوە
لاتان
قاچتان
پێدالەقان
هەڵواسین بە شتێکەوە