تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لانەولان
جێ گۆڕکێ کردنی کەروێشک لە ترسان
لاوان
خۆرتان، گەنجان، جحێڵان
پاڕانەوە
لاوەدان
خستنە کەنارەوە، لادان
دانەوەی زەوی
لاپاران
سواپێن
لاپان
شتی خڕیلە کە تەواو خڕ نەبێ: ئەو منداڵە سەری لاپانە
لاپەڕوەرگێڕان
ڕوپەڕهەڵدانەوە
برێتی لە گۆڕینی باس و خواس لە سەر مەبەستێ
لاکان
پێڵاوێکە لە تووڵ دەیتەنن، پانە لە قاچیانی دەبەستن بۆ بەسەر بەفرا ڕۆیشتن
لاکۆڵان
کووچەی تەنگ و پەڕ
لبان
تەپاڵەی پێژراو
لرفدان
قووت دان بەپەلە
لنگاران
ڕکەی غاردان، گرێوە غار
لوان
ڕۆیشتن: بێ زام خەدەنگ موژەی مەهڕ وان/نەنگەن وە سارای قیامەت لوان «مەولەوی»
ڕەخسان، هەڵکەوتن
لوقمان
بژیکشی زۆر زانا: دەردی من بە حەکیم و لوقمانان چاری نایە