تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جووڵانەوە
بزوتن، جووڵان
جڕجۆنگانێ
شەڕانی و بەدفەڕ و نەگونجاو
جۆشانە
دەرمانی لە ناو ئاودا کوڵاو
جۆلانە
دەیدیک، لانکی لە گوریس و پەڕۆ
گوریسی بە دارەوەکراو بۆ لێنیشتن و ڕاژاندن، دیلەکانی
جیدانە
کزن، دانەوێڵەیەکە گای پێ قەڵەو دەکەن
سیکەتۆرە، سیقەتۆرە، چینەدان
جیراندن
دەنگ لێهاتنی تەختەی لێکدراو یان دەرگای شەق و شڕ
جێژنانە
خەڵات و بەخشین لە جێژنەدا
جەبەرە نواندن
مەلەی چۆلەکە لە ئاوا کە نیشانەی هاتنی سەرمای توندە
جەمداندن
بوونە سەهۆڵ
جەمەدانی
جامانە، جامەدانی، ئاغابانوو، پارچەیەکە پیاوان لەسەری دەبەستن