تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داڕوجان
دەنکێکی ڕەشە لە ناو برنجدا
داکرمان
بە ددان ورد کردنی شتی ڕەق: قەندەکەی داکرماند
داکوتان
بەنهیم بەزەویدادان: مەزرەقەم داکوتا
سەرێک لە زەوی بردنە خوار: ئەو سنگەم داکوتا
لە بێژنگ دانی دەغڵ، داتەقانن
داکوژان
دوایی پێ هێنانی چنراو: گۆرییەکەم بەم گەوە داکوژاند
بڕیەنوەی شەڕ و کێشە
وەکوژاندنی ئاگر
داگڕان
وەخوروو هاتنی هەموو لەش