تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێ ڕادان
ئاو دەدەفر وەردان بۆ خاوێن بوونەوە: ئاوی تێ ڕادە
تێ کوتان
خستنە ناوەوە بەزۆر
تێ گیران
گیرکردن لەشتێکا، بێ دەرەتانی
تێخزان
لەسەرلا چونەناو
تێخونجان
تێ ترینجاندن، بەنهێم تێ نان
تێدان
کارتێکردن: تێدانی کرم
تێ هەڵسونی قوڕیان مەڵحەم
تێ کردنەوەی پارچە، لێ زیادکردنی پارچە بەپارچە
سپێ کەوتنی دانەوێڵە: برنج سپێی تێداوە
تێزەتێزەدان
پەلەپەل لێ کردن، وەپەلەخستن
تێسمڕیان
پتەوبون وئەستوری بە ساغیەوە
تێشکان
بن کەوتن لەشەڕ یان لەسەودا ومامەڵەدا
تێمروکان
تێوروکان، کۆبوەنەوە بەدەوری شتێکا
تێنان
خستنەناو، ئیخستنە هوندوڕ، لەدوڕنان
تێوەدان
ئامیتە کردنی کەم بەزۆر
هەڵسوان، ساوین
ئالودە کردن: خۆی قوڕاوی بوو، منیشی تێوەدا
پۆ، هەواڵی ڕایەڵ
پۆ دەڕایەڵ هەڵکێشان
تێوەردان
تێک وەردان، لێکدان
ئاودەدەفر گەڕاندن بۆ خاوێنی: ئاوێک دەوقاپە وەردە
تێوەشان
ڕاوەشاندنی جلک لە تەندووردا بۆ مۆرانە کوشتن
تێوەپێچان
لێ هاڵاندن
تێوەگلان
توش بون بەکارێک لە خۆڕایی